900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ناوچە شوێنەوارییەكان خەرج دەكرێت
لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدان و پاراستن و نۆژەنكردنەوەی ناوچە شوێنەوارییەكان خەرج دەكرێت.
ساسان عەونی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووە، بۆ زیاتر خزمەتكردن و بایەخدان بە ناوچە شوێنەوارییەكان، بنكەی شوێنەواریی كفری كرایە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری كفری.
بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە، بڕیار درا بنكەی شوێنەوار و كەلەپووری كفری، بگۆڕێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری كفری لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونی لە نۆی حوزەیرانەوە جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەو وەزارەتە، لە كابینەی نۆیەمدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بایەخێكی زۆر بە ناوچە شوێنەوارییەكان دەدەن، هەر لەم كابینەیەدا لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدان و پاراستن و نۆژەنكردنەوەی ناوچە شوێنەوارییەكان خەرج دەكرێت، لەگەڵ جێبەجێكردنی سەتان پڕۆژەی تایبەت بە شوێنەوار لە بوارەكانی نۆژەنكردنەوە و هەڵكۆڵین و دروستكردنی پاركی شوێنەواری، گرێبەست لەگەڵ زانكۆ جیهانییەكان و دەیان كاری تری پێوەست بە شوێنەوار و كەلەپوور لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.