پۆلیسی سلێمانی دكتۆر دونیا عادل، پزیشكی ددانی بەتۆمەتی قسەگوتن بە پۆلیس دەستگیر كرد.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی 9-6-2024، ئەو دکتۆرە لە یەکێک لە بنکەکانمان لەسەر دۆسیەیەک بانگ کراوە، بەڵام قسەی بەرز و نزمی بە ئەفسەرێک گوتووە، بۆیە ئەفسەرەکەش سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە و دەستگیرکراوە.

 دکتۆر دونیا عادل، بەپێی ماددەی 229 کە تایبەتە بە دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەر لە کاتی ئەرکدا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

 ئێستا دكتۆرە دونیا لە بەشی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەرە.

دكتۆر دونیا عادل، پزیشكی ددانە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، لە بواری ڕاگەیاندندا كار دەكات و بە پزیشكێكی چالاك ناسراوە.

دڵخوازەكانتان