شارەوانیی سلێمانی لەبارەی پێدانی زەوی و تاپۆكردنی خانووەوە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تێگەیشتنێكی هەڵە هەیە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان و هەندێك لە فەرمانبەران ئامادەنین پارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكان بدەن بە شارەوانی گوایە بە سوودمەندبوون ئەژماردەكرێن و ناتوانن زەوی وەربگرن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی تێیدا هاتووە، تێگەیشتنێكی هەڵە هەیە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان كە بەپێی یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2019 هەمواركراو ئەنجامدەدرێت بەوەی هەندێك لە فەرمانبەران ئامادەنین پارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بدەن بە شارەوانی گوایا بەهۆی ئەوەوە بە سوودمەند دادەنرێن و دواتر ناتوانن زەوی وەربگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوودمەندبوون بەهۆی ئەو یاسایەوە سنوورێكی زۆر تەسكی هەیە و تەنها لەم سێ دۆخەی خوارەوەدا بەهۆی تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆوە بە سوودمەند دادەنرێت:

1- ئەگەر خانووەكە بەبێ بەرامبەر تاپۆ بكرێت.

2- ئەگەر خانووەكە دوای جیاكردنەوەی زەوییەكە دروستكرابێت، واتە ئەگەر خانووەكە بە رێژەی 25%ی بەهای زەوییەكە تاپۆبكرێت.

3- ئەگەر رووبەری تاپۆكراو لە 200 مەتری چوارگۆشە زیاتر بێت، بەڵام خانووەكانی سنووری تاسڵوجە و عەربەت تاوەكو 300 مەتریش بە سوودمەند دانانرێن.

دڵخوازەكانتان