بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی: هاوشێوەی ساڵی رابردوو تۆنێک گەنم بە 880 هەزار دینار وەردەگیرێت

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕە گەنمێک لە جوتیاران وەرنەگیراوە و چاوەڕوانی نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵن پێیان بڵێن بۆ ئەوەی دەست بە وەرگرتنی گەنم بکەن.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا نازاندرێت رێژەی وەرگرتنی گەنم چەندێکە، بەڵام بە کۆی گشتیی 40%ی کۆی گشتیی گەنم وەردەگیرێت کە بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتە، 282 هەزار و 660 تۆن.

جەختیشیکردووەتەوە، بەهەمان نرخی ساڵی رابروو دەبێت بۆ هەر تەنێک 880 هەزار دەدرێت و هاوکات، گەنمی پلە یەک و پلە دوو وەردەگیرێت.

دڵخوازەكانتان