“هەوڵدەدەین سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 كە فۆرمی زانكۆلاین پڕدەكەنەوە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن”

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەوڵدەدەن سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 كە فۆرمی زانكۆلاین پڕدەكەنەوە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن.

ئەو قوتابیانەی لە زانكۆكانی ئۆكرانیا دەیانخوێند داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ گەڕانەوە لە زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان وەرگیراونەتەوە.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی وەرگرتنی دەرچووانی قوتابیانی پۆلی 12 وتی”هێشتا لەلایەن وەزارەتی پەروەردە داتاکانمان بە تەواوی بۆ نەهاتووە و هەندێک ئاماری سەرەتاییمان پێگەیشتووە، لە زانکۆ و کۆلێژەکان ئامادەکارییمان کردووە،

دەشڵێت:” هەموو دەرچووان دڵنیا دەکەم کە وەک ساڵی رابردوو ناهێڵین هیچ کام لە دەرچووان بکەونە جادە و دەرفەتیان لە دەست بچێت، ئەوەندەی پێمان بکرێت ئەو داواکاریانەی پێشکەشی زانکۆلاین دەکرێت هەوڵدەدەین %100  لەناو زانکۆکانی کوردستان دەرفەتی شایستەی خۆیانیان بۆ بڕەخسێنین”.

پێویستیان بە ماوەی 20 رۆژ دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە لای ئەوان تەواو بێت.

وەزیری خوێندنی باڵا، روونیکردەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە تەواوی داتاکانی  دەرچووانی پۆلی 12ی بۆ رەوانە کردن، پێویستیان بە ماوەی 20 رۆژ دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە لای ئەوان تەواو بێت.

سەبارەت بە بابەتی یەكپۆشی لە زانکۆکان، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، تاوەكو ئێستا ئەو بابەتە لای ئەوان نەبووەتە پرسێك، تاوەکوو بیری لێبكەنەوە و بڕیارێكی لەوجۆرە لە وەزارەتەکەیان بدەن، دەشڵێت: “ئەو جۆرە شتانە زانکۆکان خۆیان دەتوانن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن”.

دڵخوازەكانتان