بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: سێ تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران


بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاوی کردەوە، سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، هەروەها بڕی 90 کیلۆ حەبی هۆشبەریش لەجۆری ترامادۆل دەستی بەسەردا گیرا .

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕۆژی 24ـی ئایاری 2024، تیمێکی بەدواداچوون دوای ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی موسل، توانییان سێ  تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە کاری گواستنەوە و بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر لەو چالاکیەدا بڕی “90 کیلۆ” حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی زاخۆ دەستی بەسەردا گیرا.

ئێستەش هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

دڵخوازەكانتان