لەشاری هەولێر ئامادەكاریی دەكرێت بۆ پێشوازیكردن لەو زیارەتكارانەی ئێران كە بەخاكی هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕن.


بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بە ئامادەبونی بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان، كۆبونەوەی ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن بەڕێوەچو.
راگەیەنراوە، كۆبونەوەكە بۆ مەبەستی كارئاسانیكردن بوە بۆ زیارەتكارانی ئێران و بەشدارییان لە چلەی ئیمام حسێندا كە بڕیارە لە رێگەی دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران و تەمەرچینەوە سەردانی‌ شوێنە پیرۆزەكان لەباشوری عیراق بكەن.
هەر لە كۆبونەوەكەدا راییكردنی مامەڵەی زیارەتكاران و دابینكردنی شوێنی حەوانەوە‌ و خواردن و خزمەتگوزارییە گشتییەكان بۆیان دواتر گواستنەوەیان بۆ هەولێرو پاشان بەڕێكردنیان بەرەو شاری بەغدا جەختی لەسەر كراوەتەوە، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر دوپاتیكردۆتەوە كە پێویستە ئامادەكاریی تەواو بكرێت بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران و داواشیكردوە هەمو ئاسانكارییەك لەكاتی هاتنیان تاكو گەڕانەوەیان پێشكەش بكرێت.

دڵخوازەكانتان