ەسرور بارزانی لە بەغدا: بەشێکی کۆبوونەوەکانمان تایبەتن بە پتەوترکردنی پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ عێراق

دوای گەیشتنی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، یەكەمین كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستی پێكرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:” جەخت دەكەینەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور.”

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: “دەبێت سەقامگیری و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.”

سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا کە لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان، هەروەها لەبارەی مووچە هێزە ئەمنییەکانیش گوتی، “گفتوگۆ دەکەین لەمبارەیەوە و ئیشاڵڵا چارەسەر دەبێت”. 

دڵخوازەكانتان