“كاتی ئەوەیە ئەو پارەی شاسوار لەحكومەتی وەرگرتووە، وەرگیرێتەوە”

د.مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی ڕایگەیاند” کاتی ئەوەیە دادگا و داواکاری گشتی، بە رژدی بێنە سەر خەت و ئەو پارەیەی شاسوار و کەسانی وەکوو شاسوار لە حکوومەت وەریانگرتووە، بە شێوەی یاسایی لێیان وەربگرێتەوە و بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە.

گوتیشی: ”شاسوار ئەمجارەیان بابەتێکی زۆر باشی وروژاندووە کە ڕێک خۆی دەگرێتەوە، چونکە ئەو پارەیەی شاسوار لە خەڵکی بەناو پشک وەری گرتووە، یان لە حکوومەتی وەرگرتووە، ئەوە ئەو پارەیەیە دیار نییە و پێویستە بۆ خەزێنەی خەڵک و گیرفانی خەڵک بگەڕێتەوە، چونکە قەرز کاتی دیاریکراوە، کە لەو کاتە نەگەڕایەوە مافی خاوەن قەرزە ڕێگای یاسایی لە دژی ئەو لایەنە بگرێتە بەر، کە قەرزی کردووە.“

شاسوار عەبدولواحید بە ملیار دینار پارەی حکوومەتی لایە

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەش دا، شاسوار عەبدولواحید بە ملیار دینار پارەی حکوومەتی لایە و قسەش بە حکوومەت دەڵێت، گوتیشی: ”شاسوار نەک هەر پشکی خەڵکی لایە، بەڵکوو گاڵتەش بە خاوەن پشکەکان دەکات

دڵخوازەكانتان