حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشدارییەكی بۆ هاووڵاتییان لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاو كردەوە.

لە هۆشدارییەكەدا شەش رێگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە دیاری كراوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەکەم: پێویستە سەربڕینی ئاژەڵان لە سەربڕخانە بێت، بە فەرمی و بە مۆری پشکنین بکرێت، لەناو ماڵ و کۆڵان و سەر شەقام سەر مەبڕن.

دووەم: پێش و پاش سەربڕین، پشکنین بۆ گۆشتەکان بکرێت و دڵنیایی لە تەندروستییان بدرێت.

سێیەم: پێویستە ڕێکاری تەندروستی بۆ جلوبەرگی تایبەت و بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان لەبەرچاو بگیرێت.

چوارەم: پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێنرێنە ناو کوردستان.

پێنجەم: نەچنە ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.

شەشەم: پێویستە پاشماوەی سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فڕێ نەدرێتە سەر شەقام و کۆڵانەکان.

ئەم هۆشدارییەی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری دهۆك تووشبوونی دوو كەس بە نەخۆشی تای خۆێنبەربوون راگەیەنرا كە یەكێكیان بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانی لەدەست دا.

دڵخوازەكانتان