میرانی : لەدەستدانی ڕەئیسی، زیانێکی گەورەبو بۆ ئێران و ناوچەکە

بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دەڵێت، لەدەستدانی ڕەئیسی، وەزیری دەرەوە و هاوەڵانیان “زیانێکی گەورە بە ئێران و ناوچەکەش دەگەیەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 21-05-2024، فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی؛ سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی لە هەولێر کرد بە مەبەستی بەشداریی لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران، هاوەڵانیان.

میرانی دەڵێت :” ئێران ڕۆڵێکی گرنگی لەم دەڤەرە هەیە، بە تایبەت عێراق و هەرێمی کوردستانیش دراوسێیەکی مێژوویی و جیوگرافییی ئێرانن“.

بڕیار بوو هەفتەی داهاتوو ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و ئەوان خەریکی ڕێکخستنی بەرنامەی سەردانەکەی بوون؛ “بەڵام بە داخەوە هێلیکۆپتەرەکەی تێکشکا و نەیتوانی بێت“. 

لەوبارەوە بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، “بەداخەوە. ئێمە ئامادەکاریمان کردبوو پێشوازییەکی جەماوەریی زۆری لێ بکەین، بەڵام بەداخەوە چووە بەر دەرگای خوا“.  

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕهئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.

دڵخوازەكانتان