سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خالد ئەسەدی جێگری سکرتێری گشتیی حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری و تەبایی ئاڵۆگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی هەڕەشە و ئالنگارییەکان و پێویستیی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتە و لایەنە عێراقییەکان کرایەوە.

دڵخوازەكانتان