ئایندەی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەرەو كوێ
ئایندەی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەرەو كوێ
كێشە و گرفتەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ئەستەمە بەئاسانی چارەسەربكرێت هەرماوەو گرفتێك لەنێوان هەردوولادا ڕودەدات كە یەكتری پێ تۆمەتباردەكەن .
حكومەتی عێراق دەڵێت هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنەكان نابێت و داهات ڕادەستی حكومەتی عێراق ناكات حكومەتی هەرێمیش دەڵێت عێراق بۆ كەركەزیەت كاردەكات و دەیەوێت هەرێمی كوردستان بچەوسێنێتەوە شەڕی برسیكردنی هاوڵاتیانی كوردستان دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لەهەوڵی لێكنزیكردنەوەی لایەنەكانە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان تەنها لەماوەی 15 ڕۆژدا دوو سەردانی گرنگی بۆ تاران و بەغداد ئەنجامداوە
ئایندەی پەیوەندیەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تەوەری بەرنامەی پرسی هەفتەی ڕادیۆی سلێمانییە كە پێشكەشكار بێستون قەرەداغی پێشكەشی دەكات
لەم بەرنامەدا بەمیوانداری سورە مەرگەی نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی كە لەڕێگەی هێڵی تەلەفونەوە بەشداری لە بەرنامەكەدا كرد گفتوگۆ و گەنگەشەی ئەوبابەتە كرا