مەسرور بارزانی: داوا دەكەم ڕێز لە بەساڵاچووان بگیرێت و گرنگیيان پێ بدرێت

 ئەمرۆ چوارشەممە، 15-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.
سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمانە دروستکراوە، داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کرد کە سەنتەر و خانەی هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان دروست بکەن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها داوایکرد کە ڕێز لە بەساڵاچووان بگیرێت و گرنگیيان پێ بدرێت، گوتیشی ئەم جۆرە سەنتەرانەش هەن ئەگەر بەساڵاچوویەک پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی هەبێت
 
دڵخوازەكانتان