پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ڕووداوى دڵته‌زێنى ئه‌مڕۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك قوتابیى ئاماده‌یى و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى، له‌ ناخه‌وه‌ خه‌مبارى كردم. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌م، له‌م خه‌م و كۆسته‌ به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و مهیره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانیان ببه‌خشێت. هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.‌

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

 

دڵخوازەكانتان