ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” ، ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژدا ئەوە دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا. دڵشاد شەهاب دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ به‌ڕێز محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه‌ هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئێوارەی رۆژی شەممە 27-04-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی بە زنجیرە دیدارەکانی کرد، لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە کۆبووەوە.
دواتر سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی پلەبڵندی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و چەندین دۆسیەی لەگەڵ باسکردن.

 

دڵخوازەكانتان