تورکمانەکان بۆ گەڕاندنەوەی کورسییەکانی کۆتا لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد

سەرۆكی دووپارتی توركمانی لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لە سەر كۆمیسۆن تۆماردەكەن

سەرۆکی هەردوو پارتی لیستی گەلی تورکمانیی و پارتی گەشەپێدانی تورکمان و بەرپرسی لقی هەولێری ڕێکخراوی بارش بۆ هاوکاری مرۆیی لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵایان لە سەركۆمیسۆن تۆماركردووە و داوای گەڕانەوەی پێنج کورسییەکەی کۆتای تورکمانکان و یەک نازنەی هەڵبژاردنە دەکەن.

سكاڵاكە لەسەر سیستەمی نوێی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکان لادراوە و پرۆسەی هەڵبژردنیش بە سەر چوار بازنەی دەنگدان دابەشکراوە.

توركمانەكان دەڵێن :” کەمکردنەوە و دابەشکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان ڕەچاوی مافی پێکهاتەکان نەکراوە و پێچەوانەی دەستوور بڕیاردراوە بەو پێیەی نوێنەرایەتی تەواوی پکێهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو نەگیراوە.

 

دڵخوازەكانتان