وەزارەتی دارایی عێراق بەشێکی مووچەی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 13-05-2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق  ڕاگەیاند، وەزارەتەکە مووچەی مانگی نیسان (چوار)ـی  کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان خەرجکردووە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وا بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق هەر ئەمڕۆ مووچەی بەشێکی دیکەی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

دڵخوازەكانتان