مەسرور بارزانی باس لە پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-05-2024، کاتژمێر 4:00 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلێکی تایبەتدا، تیشک دەخاتە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

پانێلەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی سیمپۆزیۆمی تایبەت بە وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووریی و دیمۆگرافی عێراق دەبێت کە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-05-2024، بە ئامادەبوونی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی و حزبی، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەی بنیاتنانی کوردستانێکی سەوز و ئاوەدان کاری لەپێشینەی بووە و چەندین کار و پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ ئەم بەمەستە ئەنجامدراون. ئەو کار و پڕۆژانەش لە چەندین بواردا جێبەجێ کراون، لەوانەش پیشەسازیی، پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو، ریسایکلین و بەرهەمهێنانی وزەی پاک.

کار و دیدگای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کوردستانێکی سەوز:

1. قەدەغەکردنی سووتاندنی غازی کێڵگەکان:

لە پاڵاوگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 150 ملیۆن مەتر سێجا گازی زیانبەخش

دەسووتێنرا و تێکەڵ بە هەوای پاک دەکرا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەمەی قەدەغە کرد.

2. بەرهەمهێنانی وزەی پاکی پشتبەستوو بە وزەی خۆر:

سەرۆکوەزیران بارزانی تا کۆتایی ساڵی 2024، 100 ملیۆن دۆلاری بۆ بەرهەمهێنانی وززەی نوێبووەوە لە ڕێگەی تیشکی خۆر تەرخان کردووە کە ئامانج لێی دوورکەوتنەوەیە لە دەستکەوتنی وزە لە ڕێگەی سووتەمنییە باوەکان.

3. حیکمەتی گلدانەوەی باراناو:

زیاتر لە 100 پۆند دروستکراون و دەکرێن بە مەبەستی گلدانەوەی ئاو کە یارمەتیدەرن بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و ڕێگریش دەکەن لە دروستبوونی لافاو.

4. دامەزراندنی کارگەی بەکارهێنانەوەی قیری بەکارهاتوو:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی یەکەمین کارگەی پێشکەوتووی ڕیسایکلینی قیری کردەوە کە بە یەکەم کارگەی لەوچەشنە لە سەرتاەسری عێراق دادەندرێت و ئەمەش کۆڵەگەیەکی گرنگی شۆڕشی ژینگەدۆستانەیە.

5. دەرکردنی یاسای پاراستنی مافی ئاژەڵان:

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە جێبەجیکردنی پڕۆژەیاسای ژمارە 14 کرد کە تایبەتە بە مافی ئاژەڵان و سزادانی توندی ئەوانەی توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان ئەنجام دەدەن.

6. پاراستنی سامانی ئاو:

هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژە یاسای ژمارە چوار، هەوڵی پاراستنی سامانی ئاوی داوە کە تایبەتە بە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و وەستانەوە دژی پیسبوونی ئاو و گۆڕانی تۆپۆگرافی.

7. جوانترکردنی ژینگەی کوردستان:

لە هەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنی زیاتر لە 200 بەنداو و پۆند رکاوە کە هۆکارێکن بۆ جوانتربوونی دیمەنی سرووشتی کوردستان.

8. چارەسەر و دووبارە بەکارهێنانەوەی خاشاک:

لە کابینەی نۆیەمدا پرسی ڕیسایکلین بەرەوپێش براوە و ئاسانکاری بۆ دامەزراندنی کارگەی ڕیسایکلینی پلاستیک و ئەلەمنیوم و ماددە کانزاییەکانی دیکە کراوە.

دڵخوازەكانتان