سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەركۆماری عێراق دەكات

ئەمرۆ یەکشەممە 5/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان. لەم ڕووەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە سەرۆک کۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.

دڵخوازەكانتان