نێچیرڤان بارزانی: داوا لە بهغدا دەکەین بەپیر داواکارییەکانی ههولێرهوه بێت و کێشەکان چارەسەر بکات
بهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه 12ی5ی2024، بهئامادهبوونی د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا له ههولێر دهستیپێكرد.
له كۆنفراسهكهدا، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكهشكرد و رایگهیاند،عێراق وەکو پێویست نەپرژێتە سەر کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا. ئێستا پێویستمان بە پلانی درێژخایەن هەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە بۆ ئەوەی رێگە لە مەترسییەکانی بگرین.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان گوتیشی، لە داهاتوودا گۆڕانی کەشوهەوا دەرهاویشتەی خراپی لەسەر ناوچەکە دەبێت، پێویستە حکومەتی عێراق یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدات، جوگرافیای هەرێمی کوردستان زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی دەیان بەنداو و پۆند دروست بکرێن.
ههروهها رایگهیاند،حکومەتی ههرێمی كوردستان، سەرکەوتووانە ژمارەیەک پۆندی لە چەندین شوێنی هەرێمی کوردستان دروستکردووە و ساڵانە رێژەیەکی باش ئاوی گلداوەتەوە، ئەم هەنگاوە جێگەی رێز و پێزانینە، دەبێت بایەخ و گرنگیی تایبەت بە پڕۆژەکانی بەنداو و پۆندی گلدانەوەی ئاو لە کوردستان و عێراق بدرێت.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان گوتیشی، لە چەندین هەفتەی رابردوودا لە عێراق هەنگاوی باشمان بۆ پتەوکردنی متمانە و کۆبوونەوەی هەموومان بەدەوری نەخشەڕێگەیەکی نیشتمانانە هەڵناوە و رەنگدانەوەی ئەرێنیی بەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی راشیگهیاند، ئەو هەنگاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا ناویەتی بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا هەنگاوی زۆر گرنگ و جێی دەستخۆشین، داوا لە حکومەتی فیدراڵیی عێراقیش دەکەین، بەپیر داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت و بەزووترین کات کێشەکان چارەسەر بکات، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی فیدراڵی ئەرکەکانی بەرامبەر حکومەتی ههرێمی كوردستان جێبەجێ بکات