کۆمپانیای ئەسترازینیکا ڤاکسینەکانی لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە

کۆمپانیای دەرمانسازی ئەسترازینیکای بەریتانی بەرهەمێنەری ڤاکسینی (ڤاکسیڤێریا) کە یەکێکە لە ڤاکسینەکانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید – 19)، بڕیاریدا ڤاکسینەکەی لە بازاڕەکان بکێشێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ بازرگانی دەرمان گەڕاندەوە.

کۆمپانیای ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەی بە ناوی ڤاکسێڤێریا لە بازاڕەکان دەکێشێتەوە کە یەکێکە لەو ڤاکسینانەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەرهەمهێنرا، هۆکاری کشاندنەوەکەشی بۆ بازرگانیی و زۆزی ژمارەکانی ڤاکسینەکە لە بازاڕەکانی دەرمان گەڕاندووەتەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری گوتەبێژی کۆمپانیای ئەسترازێنیکا بڵاوی کردووەتەوە و گوایە، ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسینە پەرەپێدراوەکانی کۆڤید-19 لە بازاڕەکاندا هەن، هەربۆیە بڕیاریانداوە ڤاکسینەکانی ڤاکسیڤێریا کە ژمارەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە لە بازاڕەکان بکشێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کۆتایی مانگی ڕابردوو کۆمپانیای ئەسترازینیکا بۆ یەکەمجارە دانینا بەوەی ئەو ڤاکسینەی بۆ پەتای کۆرۆنا بەرهەمی هێناوە کاریگەری لاوەکیی هەیە و ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی لێکەوتەی نەرێنی هەبێت. بەمەش کۆمپانیاکە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی جیهانی ڕەخنە بووەوە.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان یەکێک لەو لێکەوتە نەرێنییەی لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەبێتە هۆی خوێن مەیین و جەڵتەیە، ئەمەش لە ئاستی جیهانی لە نێو بەکارهێنەرانی ڤاکسینەکە نیگەرانییەکی زۆری بڵاوکردەوە.

دڵخوازەكانتان