سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی 5ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵوێزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی ئیسپانیا پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

دڵخوازەكانتان