ئەوانەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان بەکارهێناوە ژیانیان لە مەترسیدایە
کۆمپانیاى ئەسترازینکا نهێنى مەترسیدار لە سەر بەرهەمەکەیان ئاشکرا دەکات
ڤاکسینەکە کاریگەرى لاوەکى لەسەر جەستەى وەرگرەکان دروست دەکات
دواى بڵاو بوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە جیهاندا و گیرۆدەبوونى مرۆڤەکان بەو ڤایرۆسە ترسناکە،کۆمپانیا زەبەلاحەکانى بوارى دەرمانسازى هەوڵەکانیان خستەگەڕ تا پیکوتەیەک دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا دروست بکەن
کۆمپانیایى بوارى دەرمانسازى ئەسترازینکا وەک یەکەم هەوڵ ڤاکسینى ئەسترازینکاى بەرهەمێنا و ئاشکراى کرد کە ڤاکسینەکان کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیەو دژى ئەو ڤایرۆسە بەرگرى دەکات
هەر لەوکاتەشدا خەڵکانیکى زۆر دژى بەکارهێنانى ڤاکیسنى ئەسترازینکا هاتنە دەنگ و ڕایان گەیاند ڤاکسینەکانى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگەرى لاوەکیان لەسەر تەندروستى مرۆڤ دەبێت و لە ئایندەیەکى نزیکدا کاریگەریەکان لەسەر بەکارهێنەرانى ڤاکسینەکە دەرەکەوێت
لە تازەترین هەواڵیشدا کۆمپانیاى ئەسترازینکا ئاشکراى کردووە ڤاکسینى ئەسترازینکا کاریگەرى لاوەکى لەسەر ئەو کەسانە دروست دەکات کە وەریانگرتووە
ئەم هەوالەى کۆمپانیاکەش وەرگرانى ڤاکسینى ئەسترازینکاى توشى دڵەڕاوکێ کردوو,وەرگرانى ڤاکسینەکە لە چاوەڕوانى دەرکەوتنى کاریگەریەکاندان لەسەر جەستەیان
راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئەو ڕاستیەیان ئاشکرا کردووە کە دەیان كەس لە جیهاندا بەهۆی كاریگەریی لاوەكی ڤاكسینی ئەسترازينيكا، گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش باری تەندروستییان لە مەترسی دایە
هاوڵاتیەکى بەریتانى بە ناوی جیمی سكۆت دواى وەرگرتنى ڤاکسینى ئەسترازینکا توشى خوێنبەربوونى مێشک هاتوو دوا چاک بوونەوەى لە نەخۆشیەکى وە یەکەم کەس لە لە دادگایەکى بەریتانیا سكاڵای دژی كۆمپانیا زەبەلاحەكەی دەرمان بەرز كردەوە، ڕایگەیاند دوای وەرگرتنی پێكوتەی ئەسترازينيكا لە نیسانی ساڵی 2021دا، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە و لەوساوە نەیتوانیوە كار بكات و بژێویی خێزانەكەی دابین بكات
لەو کاتە بەدواوە تائێستا زیاتر لە 51 دۆسیەی تر بۆ دادگاكانی بەریتانیا دژی ڤاكسینی هەمان كۆمپانیا بەرز كراونەتەوەو ثیدەچێت دواى هەواڵى کۆمپانیاکە خۆى پشت ڕاستکردنەوەى کاریگەریە لاوەکیەکانى بەرهەمەکەیان كۆمپانیاى ئەستازینکا بە ملیۆنان دۆلاری ئەمریكی سزا بدرێت