بۆردومانی قەلادزی هەوڵێك بۆ جینۆساید كردنی كەلی كوردستان

50 ساڵ بەسەر كارەساتی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ  و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت كە بەهۆیەوە دەیان كەس شەهیدو برینداربوون

هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس “خۆپێشاندانێکی شاری قەلادزێیان گولـله‌باران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆرددومانەکە ئەنجامدرا بوو كە تێیدا

سەدان کەسی بێتاوان شەهەید و بریندار بوون

كاتژمێر (9:45)خولەكی  سەرلەبەیانی، فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی بەعسی رووخاو، بوردومانی (قەڵادزێ)یان كرد و بەچەكی قەدەغەكراوی (ناپاڵم) شوێن و جێگا مەدەنییەكانیان كردە ئامانج و لەماوەیەكی دیاریكراودا، ژمارەیەك شوێنی حەوانەوەی قوتابیان ، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی كە ئەو كات لە شاری قەلادزێ بوو ، بەشێك لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، قایمقامییەت و فەرمانگەی شارەوانی و قوتابیان و  نزیكەی (27) ماڵ و (40)  شوێنی كاركردنی هاوڵاتیان ئامانجی ئەم هێرش و پەلارمارە دڕندانەی ڕژێمی بەعس بوو

 لەو پەلامارە دڕندانەیەدا  (134) هاوڵاتی شەهیدبوون و (152) هاوڵاتی تریش برینداربوون. زۆربەشیان لە ئافرەت و مناڵ و بەساڵاچوو  بوون، لەگەڵ كۆمەڵێك قوتابی و مامۆستا، كە بەمەبەستی خوێندن و وانەوتنەوە روویان لە شارەكە كردبوو.

لەساڵی 1982 لەكاتی یادكردنەوەی ئەو كارەساتەدا ، خەڵكی قەڵادزێ لەدژی رژێمی بەعس ڕاپەڕین و پیاوانی ڕژێم بەگولـلە وەڵامیان دانەوەو لە ئەنجامدا دوو كەس بە ناوی خوشكە سنەوبەرو دایە ئامینە شەهیدبوون و 5 كەسیش بریندار بوون.

تاوانی بوردومانكردنی قه‌لادزێ ئه‌گه‌رچی له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق، وه‌ك به‌شێك له‌كه‌یستی تاوانه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفال ئه‌ژماركراوه‌،

بەڵام خۆی تاوانێكی نه‌خشه‌ بۆ كێشراو بوو، له‌درێژه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌عس بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرا

دڵخوازەكانتان