ئایه‌ برنج بۆ تۆ باشه‌؟

له‌جیهاندا سه‌دان جۆر برنج هه‌یه‌ و پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیه‌ له ‌خۆراكی زیاتر له‌ ‌155 وڵاتی جیهانیدا، كه‌ له‌سه‌ر ‌شێوازی كلتوری خۆیان ده‌یخۆن.

برنج پۆلێن ده‌بێت بۆ دوو به‌ش، برنجی قاوه‌یی ئه‌م پۆله‌ی به‌دانه‌وێڵه‌ش ئه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ بڕێكی باش ڕیشاڵی تیدایه‌، بۆ‌ كۆڵاندنی كاتی زیارتی پێویسته‌ و قه‌باره‌شی زیاتر ده‌بێت به ‌به‌راوردی برنجی سپی، له‌ كاتی خواردندا تامه‌كه‌ی وه‌ك گوێزه‌.

 هه‌رچی به‌شی دووه‌می‌ پێی ده‌وترێت برنجی سپی‌ ئه‌م پۆله‌یان  پێكهاته‌ی نیشاسته‌یه‌كه‌یان زۆره‌.

برنجی سپی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌، برنجی ده‌نك درێژ، ئه‌مجۆره‌یان پێك هاته‌یه‌كی وشك و بته‌وی هه‌یه‌، له‌كاتی لێنانیدا ده‌نكه‌كانی نالكێن پێكه‌وه‌.

برنجی ده‌نك مام ناوه‌ند پێك هاته‌كه‌ی ناسك و شێداره‌‌ له‌كاتی لێنانیدا ده‌نكه‌كانی پێكه‌وه‌ ده‌لكێن، به ‌برنجی فالانسیا به‌ناوبانگه‌.

برنجی كورت(خڕ) ئه‌مه‌جۆره‌ش پێكهاته‌كه‌ی ناسك و ته‌ڕه‌، ئه‌م جۆره‌یان له‌كاتی لێناندا زیاتر پێكه‌وه‌ ده‌لكێت  و ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له‌ ژاپۆن به‌رهه‌م دێت.

برنج به‌گشتی مادده‌یه‌كی خۆراكی باشی تێدایه‌ وه‌ك كاربۆهایدرات، كه‌پێكهاته‌ی سوته‌مه‌نی وزه‌ و ئه‌نێرجی جه‌سته‌یه‌ و، گرنگه‌ بۆ جوڵه‌ی زۆر و وه‌رزشكردن، به‌تایبه‌ت برنجی قاوه‌یی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌مادده‌ خۆراكیه‌كانی، وه‌ك ڕیشاڵ و مه‌نگه‌نیز و سیلینیۆم و ڤیتامین بی، وه‌برنجی سپیش پیكهاته‌ی خۆراكی باشی تێدایه‌ به‌تایبه‌ت فۆلێت و ئاسن و ڤیتامین بی.

برنج به ‌یه‌كێك له‌‌ خۆراكه‌ سه‌ركیه‌كان ده‌دانرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێجیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت به‌ئاگابین، كه‌ هه‌ندێك له‌ ڕێجیمه‌كانی(كیتۆ، هۆڵ، پ لیۆلیتیك و جۆره‌كانی تری سنورداركردنی كاربۆهایدراتیدا) خواردنی برنج قه‌ده‌خه‌یه‌.

تائێستا چه‌ند زانیاری هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر برنج بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ خواردنی برنج خراپه‌ و ده‌بێت به‌هۆی قه‌ڵه‌وی.  له‌كاتی كۆڵاندنیدا بڕێكی زۆری مادده‌ نائۆرگانیه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش واده‌كات برنج به‌خۆراكیكی ته‌ندروست دابنرێت و وه‌ نابێت به‌هۆی كێش زیادكرن وه‌ك دانه‌وێڵه‌كان، خواردنێكی ته‌ندروسته‌ و زیانی لاوه‌كی زۆركه‌مه‌.

برنج خواردنێكی سه‌ره‌كیه‌ له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، زیاتر له‌نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان برنج ده‌خۆن. هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌لمێنراو نیه‌، كه‌بیسه‌لمێنێت برنج خراپه‌ بۆ ته‌ندروستی یان ده‌بێت به‌هۆی قه‌ڵه‌وی.

لە ئینگلیزیەوە/ هێما هیوا

سه‌رچاوه‌-پێگه‌ی Colorado State University

دڵخوازەكانتان