نێچیرڤان بارزانی لە یادی بۆردوومانی قەڵادزێ: گه‌لى كوردستان موكوڕتر درێژەی بە خەبات دا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆردوومانی زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ره‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر بۆردوومانی ئاسمانیی سەر زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ تێدەپەڕێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە خەمگینییەوە یادی شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ينه‌وه كه بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراق.
50 ساڵ لەمەوبەر لە 24-04-1974دا، چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس قەڵادزێیان بۆردوومان کرد. 134 هاونیشتمانی شەهید و 150ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها نزیکەی 200 خانووش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە رووخان. بەشێک لەوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لە ترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئه‌م تاوانه و قوربانیيانى ئه‌و رۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه كار بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بكه‌ين.
دەقی پەیامەکە:
ئه‌مڕۆ يادى خه‌مگينى (50) ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ينه‌وه كه 24ـى نيسانى 1974 بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به رێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و ياديان به خێر.
شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له بۆردوومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ره‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئه‌م تاوانه و قوربانیيانى ئه‌و رۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه كار بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بكه‌ين.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/24