بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە سەرڕێژبوون

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵەوە بەنداوی دەربەندیخان 40 سانتیممەتری ماوە بۆ سەررێژبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ئەمساڵ تا ئێستا 622 ملم بارانباریوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا 710 ملم باران باریبوو.

ئاشکراشیکرد، ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان چوار مەتری زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەنداوی دەربەندیخانیش 40 سانتیممەتری ماوە بۆ سەررێژبوون.

دڵخوازەكانتان