بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە ٢١ی ٤ی ٢٠٢٤ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەمرۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراق دێتە هەولێر، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بەرێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر کۆ دهبنەوە.
، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات ئەمساڵ بڕە گەنمی زیاتری جووتیاران وەربگرن لهبهر ئەوەی ريژەی بارانبارین باش بووە و ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی جووتیاران لەچاو ساڵی رابردوو زۆرە.