گرنگترین هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی زێڕ كێشە سیاسیەكانە

گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان دەڵێت: چەند ھۆکارێک وایان کردووە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت گرنگترینیان کێشەی سیاسییە.

ھەندرێن وەرتی، گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان، گوتی: نرخی زێڕ بەرزبۆتەوە و ئێستا نرخی یەک مسقال زێڕ گەیشتۆتە ٥٠٠ ھەزار دینار، بەڵام ئەگەر خەڵک زێڕ زۆر بفرۆشێت نرخەکەی دادەبەزێت، ھۆکاری دانەبزینیشی بۆ کێشەی سیاسی دەگەڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کێشەی دارایی ھەیە، بەڵام کێشە سیاسییەکانی  ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، ڕەنگە زێڕ ٢٠ تا ٣٠ ھەزار دینار دابەزێت، بەڵام ئەوەی ئێستا ھەیە چاوەڕواننەکراو بوو، بۆیە پێشبینیمان کردبوو نرخ زیاتر بەرزبێتەوە، بەڵام نەک بەو شێوەیە وا زوو بەرز بێتەوە.
ھەندرێن وەرتی گوتیشی: ئێستا خەڵک بۆ پرۆسەی ھاوسەرگیریش ڕێژەیەکی کەمی زێڕ دەکڕێت کە پێشتر خەڵک تا ٥٠ مسقال زێڕی دەکڕی ئێستا ١٠ مسقال دەکڕن، چونکە نرخی زێڕ زۆر بەرزبووەتەوە و خەڵکیش ئەو توانایەی نییە زێڕی زۆر بکڕێت، بەڵام سوپاس بۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و قووتی خەڵک باش دەبێت و ڕێککەوتنی لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە، بۆیە کاریگەری دەبێت زێڕ گرانیش بێت زێر بکڕن ئەم فشارەش دەبێتە ھۆکارێک نرخی زێر بەرەو کەمبوونەوە بچێت.

دڵخوازەكانتان