سلێمانی: كلاشینكۆف و دەمانــچە دەستی بەسەردا گیراوە

چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان لە دوکانێک کردووە، چەکی یاری منداڵانی فرۆشتووە، دەستبەجێ لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چوونەتە دووکانەکە و هەموو ئەو کلاشینکۆف و دەمانچانەیان دەستبەسەرداگرتووە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لە چەند دوکانێک ئەو یارییانە دەستیان بەسەرداگیراوە، هەیانە نرخەکەی 20 هەزارە لەکاتێکدا بەو پارەیە دەکرێت منداڵ چەندین یاری تر بکڕیت.

ئەو چەکانە لەشێوەی کلاشینکۆف و دەمانچەن و لەدوکانەکان دەفرۆشرێن و موروی لەگەڵە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان دەڵێت، کاریگەی خراپی هەیە لەسەر سەلامەتی منداڵ

دڵخوازەكانتان