لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراودا گیرا

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی قەدەغەکراودا گرت و پسپۆڕێکی ڤێتێرنەریش زیانەکانی ئەو جۆرە گۆشتە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، 6-4-2024، قایمقامیەتی سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت دەستیان بەسەر بڕی یەک تۆن و 183 کیلۆگرام، گۆشتی هیندی قەدەغەکراودا گرت، هەروەها ڕادەستی بەرێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆ لەناوبردنی گۆشتە قەدەغەکراوەکە.

لەوبارەیەوە، د. ژیار بەهادین، پزیشکی ڤێتێرنەری ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزی ڕێژەی ئەو ماددەیەی بۆ پاراستن لە تێکچونی گۆشت، دەکرێتە گۆشتی هندییەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێم بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو جۆرە گۆشتەی داوە.

گوتیشی، چەندین جار پشکنین بۆ گۆشتی هیندی ئەنجام دراوە، بەڵام دەرنەچووە و نەشیاوە بۆ خواردن.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو جۆرە ماددانە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەکارهێنانی ماددەکانی پاراستنی خۆراک بە ڕێژەیەکی زۆر لەناو خواردەمەنییەکاندا، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات

دڵخوازەكانتان