ئەگەری پێكدادانی سەرایا سەلام و گرووپەكانی حەشدی شەعبی هەیە

دۆخی بەسڕە شڵەژا و لە ناوچەی ناسراو بە كۆشكەكانی سەرۆكایەتی لە سەنتەری پارێزگای بەسڕە، دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێ و ئەگەری دەست پێكردنەوەی شەڕ هەیە.

پارێزگاری بەسڕە بەپەلە فەرمانی كردووە كە هێزەكانی سەر بە سوپای عێراق بە هەموو شێوەیەك رێگە لە جموجۆلی میلیشیاكان لە نێو پارێزگاكە بگرن، ئەمەش بۆ رێگەگرتن لە ئەگەری دروستبوونەوەی شەڕ لە نێوان هەردوولا.


ئەمە لە كاتێكدایە كە هەر ئەمشەو لە ناوچەی (كرمە) لە سنووری پارێزگای بەسڕە، فەرماندەی لیوایەكی سەر بە سوپای عێراق تیرۆر كراوە كە پێگەكانی نزیك لە رەوتی سەدر لەمبارەیەوە میلیشیاكانی سەر بە حەشدی شەعبی بە تیرۆركردنی تۆمەتبار دەكەن.

دڵخوازەكانتان