فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتیمانى سلێمانى: ڕێنمای نوێ بۆ چۆنیەتی دەركردنی كارتی نیشتیمانی منداڵ دەخاتە ڕوو
زانیاری نوێ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى بۆ منداڵى تازه له‌دایكبوو بۆ خێزانه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش كارئاسانیان بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان ببنه خاوه‌نى ئه‌م كارته.
فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتیمانى سلیمانى، سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی، ئه‌م زانیاریانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و منداڵانه‌ی تازه له دایك ده‌بن پێویستە دوای سێ مانگ له‌گه‌ڵ (بیان ولاده) فۆڕمی كارتی نیشتیمانیان بۆ پڕ بكرێته‌وه.
بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانی، ئەگەر باوک و دایک کارتیان ھەبێت پێویستە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کارتی زانیاریان پێبێت، ئەگەر كارتی نیشتیمانیشیان نەبوو پێویستە بەڵگەنامه‌كانی وه‌ك ر‌ەگه‌زنامه‌ی عێراقی دایك و باوك، پێناسی باری شارستانیان و كارتی زانیاری سه‌رۆك خێزان.
ده‌شڵێت پێویسته هه‌موو ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ئه‌سڵی بن و كۆپیكراو نه‌بن.