لە سبەینێوە تەنها كار بە كارتی نیشتیمانی دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێ 1-4-2024، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت تەنها كار بە كارتی نیشتیمانی دەكات.
پاسپۆرتی سلێمانی راشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلكترۆنی، جگە لە بەڵگەنامەی كارتی زانیاری و كارتی بانكی بە مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان تەنها كار بە كارتی نیشتیمانی كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەم بڕیارەش لەمەودوا پێویستە لە هەموو نوسینگەكانی پاسپۆرتی سلێمانی كارتی نیشتیمانی بەكاربهێنرێت.
دوێنێش، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عیراق بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاند، لە 1ی نیسانەوە تەنها كار بە كارتی نیشتیمانی دەكرێت ، لە ئێستاشدا زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی لە سەرانسەری عیراق لە سیستەمی كارتی نیشتمانیدا تۆمار كراون

دڵخوازەكانتان