شاندی هەژماری من و بانکی فیدراڵی کۆ دەبنەوە
شاندی پڕۆژەی (هەژماری من) و بانكی ناوەندی بۆ گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەكە كۆ دەبنەوە، هاوكات لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقی بۆ هەمان پرس گفتوگۆ دەكرێت.
بریارە ئەمرۆ دووشەممە ٢٥ی٣ی٢٠٢٤، شاندێکی پرۆژەی هەژماری من و بانکی فیدراڵی کۆ دەبنەوە.
کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی کارەکانی پرۆژەی هەژماری من وردەکاری ئەو پرۆژەیە دەخرێتە بەردەم بانکی ناوەندی و حکوومەتی عێراق .
بەپێی زانیارییەكان شاندەكە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، لەبارەی هەمان پرس كۆ دەبێتەوە.
ئێوارەی دوێنی شاندێکی پرۆژەی (هەژماری من) گەیشتونەتە بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەبارەی پڕۆژەكە.