پێشەوا هەورامانی: مووچە نەدەبووە کێشە ئەگەر قوباد تاڵەبانی داوای جیاکردنەوەی مووچەی سلێمانی لە بەغدا نەکردبایە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەتی موچە نەدەبووە کێشە ئەگەر قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە داوای جیا کردنەوەی مووچەی سلێمانی بکەن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی راگەیەندراوێکدا لەژێر ناونیشانی (کێشەی مووچە کەی سەری هەڵدا) ئاماژەی بەوەدا : بابەتی مووچە نەدەبووە کێشە، ئەگەر قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە داوای جیا کردنەوەی مووچەی سلێمانی لە بەغدا بکەن، بۆ ئەوەی کەس لە داهاتی سلێمانی نەپرسێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد، “دواتر هەر  قوباد تاڵەبانی ئەمری بە سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی کرد لە بەغدا، کە لە ژێر واژۆی پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی ساختە واژۆ بکەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ پارەی سلێمانی بنێرن”.

هەورامانی وتیشی: “بێگومان ئێستا دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەر میللەتەکەمان هێنایان نایانەوێ دان بە هەڵەکەیاندا بنێن، بۆیە قسەکانی گوتەبێژی حکومەت بە هی خۆیان نازانن، چونکە پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نەبوون و ئەوەندەی لەخزمەت بڕیارەکانی دژ بە میللەتەکەمان بوون ئەوەندە لەخزمەت خەڵک و میللەتەکەمان نەبوون، کە راستییەکان دەوترێن یەکسەر دەشڵەژێن و بەیاننامە دەردەکەن”.

دڵخوازەكانتان