ئایدن مەعرووف: سەرکۆمار هیچ هەڵوێستێكی نەبووە و داوامان لێ كردووە ئەركی خۆی بەجێ بگەیەنێت
وەزیری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کردووە، هەڵوێستی بەرامبەر بڕیارە دژەکانی دادگای فیدراڵ هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێنێتەوە و رایان بگرێت.
ئایدن مەعرووف، وەزیری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: “هەڵوێستی سەرکۆمار گرنگە، ئێستا لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بڕیار دژی هەرێمی کوردستان و سیستمی کۆتای پێکهاتەکان دەرکراوە، لە لایەکی دیکە بڕیار لەسەر بابەتی مووچە دراوە، ئەمانە بابەتی سیاسین، بڕیارەکان دەستووریی نین، دەستوور لێرەدا پێشێل کراوە و پێویستە سەرکۆمار هەڵوێستی جدیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتانە هەبێت و ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیداراڵ دەرچوون، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان، رەتیان بکاتەوە.”
وەزیری هەرێم، کە هاوکات لە پێکهاتەی تورکمانە، ئاماژەی بەوەش کرد: “وەک وەزیری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی فەرمی لە رۆژی ١٣ی ٣ی ٢٠٢٤ یاداشتنامەیەکمان بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار ناردووە، تێیدا داوامان لە سەرکۆمار کردووە، هەڵوێستی هەبێت و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ هەڵبوەشێنێتەوە