“شاسوارعەبدولواحید  بۆ چارەسەرکردنی کێشەی (نزار عبدالواحیدی) برای چووەتە بە غداد”

بەشدار بازیانی، رۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە: ” شاسوارعەبدولواحید  بۆ چارەسەرکردنی کێشەی (نزار عبدالواحیدی) برای چووەتە بە غداد

هەرچەنە میدیای نەوەی نوێ وایان بڵاوکردەوە کە گوایە شاسوار عبدالواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەکە بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چووەتە بەغدا،

ئەو ڕۆژنامەوسە دەڵێت:”  بەپێی زانیاریەکانی ئێمە ، لە کۆبوونەوەکاندا عەرەبە شیعەكان پێیان گوتووە ناتوانن تەداخولی کەیسەکە بکەن و گوتوویانە براکەت لە کێشەی فێڵ و تەزویراتی گەورە گلاوە و ساغیش بووەتەوە و ئەوە بابەتێکی یاساییە دواجار.”

ئاشكراشی كردووە: “سەرکردەی لایەنە شیعەکان بە شاسواریان گوتووە نزاری برات لادەرە و چەکی تەزویری داوە بە خەڵک و پارەیەکی زۆری خەڵکی هەژاری خواردووە تەنیا حەل خۆ ڕادەستکردنەوەیەتی چونکە سکاڵای قورستریشی لەسەرە.”

بەپێی قسەی ئەو رۆژنامەنووسە، لە بنەڕەتدا شاسوار تەنانەت ترسی زیندانیکردنی نزاری براشی نەبووە ، ترسی شاسوار لە دەستبەسەراگرتنی پڕۆژەکانی بووە لە شاری بەغدا لەلایەن حکومەتەوە لەبری ئەو پارانەی نزار خواردوونی و زانیاری هەبوە کە نیازێک بەو ئاراستەیە هەیە و سروەش بەری پێ ناگیرێت.”

لە كۆتاییدا نووسیویەتی: نزاری برای شاسوار ملیۆنان دۆلاری خەڵکی بەغدادی بردووە و هەڵهاتووە، ئەمە شاسوار دەخاتە ژێر باری داخوازییە بێ بەرامبەرەکانی لایەنە شیعەکان.

دڵخوازەكانتان