قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی تەماتە هەڵگیرا

بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی ناچاركرد قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات ڕاگرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 12.3.2024، لە فەرمانێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کراوە، وەزیری دارایی رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووە ئەو تەماتەیەی کە لە بازاڕدا هەیە زۆر کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوە نرخەکەی.

لە نوسراوەکەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵدا هاتووە، “پاڵپشت بە یاسای پاراستنی و پێشخستنی بەروبومی کشتوکاڵی بڕیارماندە بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە هەر سێ پارێزگای هەرێم ئەمڕۆ بەیانی بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی تەماتە لە عەلوەکان بەرزبوویەوە بە جۆرێک هەر کیلۆیەکی تا نزیکەی 1500 دینار چوو.

دڵخوازەكانتان