ئەمڕۆ دوایین وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/3/2024، دوایین وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە. کۆمیسیۆنیش رایدەگەیەنێت، ھیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی نییە.

ئەمڕۆ، دەرگای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بەردەوام کراوەن، دوای ئەو وادەیە نوێکردنەوەی کاری بایۆمەتری ڕادەگیرێت و تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیش بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نییە.

دوای راگرتنی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، پرۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری فراوان دەکرێت، کە تاوەکوو نزیکەی رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10/6/2024، وەرگرتنەوەیان درێژەی دەبێت.

دڵخوازەكانتان