كه‌ش و هه‌وای چه‌ند ڕۆژی داهاتوو چۆن دەبێت ؟

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی 3ی 2024، ئاراس جه‌باری شاره‌زای بواری كه‌شناسی، پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ كه‌ش و هه‌وای چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌.

ئاراس جه‌بار ڕایگه‌یاند،”بۆ ئەمڕۆ و سبەی تاوەباران و بروسكە بەڕێژەی جیاواز لە ناوچە و شوێنی جیاجیادا دەبێت، ئێوارەی سبەی یەكشەممه‌ 10/3 كۆتایی بەو حاڵەتە دێت”.

ده‌شڵێت،”رۆژی دووشه‌ممه‌ لەگەڵ یەكەم رۆژی ڕەمەزان، كەشێكی سەقامگیر و وشك ناوچەكانمان دەگرێتەوە، پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەتایبەت لە رۆژی چوارشه‌ممه‌ 13/3/2024 پێشبینی دەكرێت هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە، بكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی گەرمی باكوری ئەفریقا و پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم، بۆ زیاتر لە 20 پلەی سەدی بەرز ببێتەوە، لە ناوچەكانی گەرمیانیش بۆ زیاتر لە 25 پلە و ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بۆ زیاتر لە 28 پلە و كەشێكی بەهارە دروست دەبێت و تا 17 ئەم مانگە كاریگەرییەكانی بەردەوام دەبێت”.

دڵخوازەكانتان