حەوت دەروازەی سنووریی نا فەرمی لە سنووری هەرێمی کوردستان دەكرێنە فەرمی

هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن لەبارەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی حەوت دەروازەی سنووریی نا فەرمی لە سنووری هەرێمی کوردستان بکرێنە فەرمی. 


ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت :” زۆرینەی ئەو دەروازانە بوونەتە ڕاستی و دەبێت لەلایەن بەغدادەوە بڕیاری فەرمیی بوونیان بۆ دەربکرێت، چونکە ئێستا هەموویان کارەکانیان بەشێوەی یاسایی دەکەن و بوونەتە شوێنی پەیداکردنی سەرچاوەی دارایی هەزاران خێزان، ئەو مەبەستەش لێکتێگیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.


لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق پێشنیازی داخستنی دەروازە نا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرزکردووتەوە و ڕایگەیاندووە، بوونی ئەو دەروازانە مەترسین بۆسەر بەرهەمی ناوخۆیی.


بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان  چاوەڕوانی لیژنەیەکی پەیوەنديدار لەبەغدا دەکات، بۆ ئەوەی سەردانی دەروازە نا فەرمییەکان بکەن و  بڕیار لەبارەیەوە بدەن، کە ژمارەیان حەوت دەروازەیە، چواریان لە سلێمانین، دوو لە هەولێرن، یەک دەروازی نا فەرمیش دەکەوێتە   ئیداری سەربەخۆی زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک.


لە عێراق 20 دەروازی نافەرمی هەن، حەوتیان لە هەرێمی کوردستانن.

دڵخوازەكانتان