سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ باڵيۆزى ئازه‌ربايجان كۆبووەوە

پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نه‌سير مه‌مه‌دۆف باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جياكاندا، دوايين ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تيى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى له‌نێوان ئازه‌ربايجان و عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان ده‌ڕوانن و باسيان له‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ئازه‌رييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى له‌ بوارى كولتووريدا كرد.

دڵخوازەكانتان