سەرۆك بارزانی چۆن باسی ڕاپەڕین دەكات
سەرۆك بارزانی لەبەشی سێیەمی ، بەرگی پێنجەمی پەرتووكی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد باسی یەكەم هەنگاوی ڕاپەڕێن دەكات و دەڵێت:” ڕاپەڕینی جەماوەری كوردستان لە رۆژی 5ی ئاداری ساڵی 1991 لەبیتوێن دەستی پێكرد و دەست بەسەر هەموو بنكە و بارەگا سەربازییەكانی بەعسدا گیرا.