ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دووپاتکردەوە
كونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان، پەیامێکی لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
له پهیامهكهی کونسڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ههولێردا هاتووه، پێشوازی لە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی رۆژی 10ـی 6ی2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهدا هاتووه، پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسییەکی تەندروست و داهاتووی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەكشەم 3ی3ی2024 فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان واژۆ كرد.
بەگوێرەی فەرمانە هەرێمییەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 10ی 6ی 2024 دیاریكراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی لە فەرمانەكەدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی پابەند كرد بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە.