نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی شوبات له سلێمانی دیاریكرا
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، “به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له نێوان (12.000) بۆ (13.000) دیناردایه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 07:00ـى بەیانى بۆ 01:00ـی شەوە، بۆیە نرخى ئەمپێریان (16.000 بۆ 17.000) دینارە. ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە، نرخى ئەمپێریان (20.000) دینارە
لەبارەی خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌کان بۆ مانگی “پیرۆز”ـی رەمەزان، ئاماژە بەوە کراوە، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیدەکان بۆ مانگى ئادار تا 10/3/2024 لە نێوان 01:00ـی پاشنیوەڕۆ تا 01:00ـی شەوە. ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە، موەلیدەکان کار دەکەن. بەیانیانیش لە کاتژمێر 6:30 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن. له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزشدا خشته‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا خراوەتەڕوو، “رۆژانى هەیینى، شەممە و پشووە فەرمییەکان؛ موەلیدەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕى بۆ 01:00ـى شەو کاردەکەن
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، وەکو ئەوەی راگەیەندراوە، “له كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه، له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت. به پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت