سێناتۆر لینزی گراهام: ده‌بێت ڕێزگر لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی سێناتۆر گراهام و ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد، و تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ

سێناتۆر گراهام خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ واشنتۆن نیشان دا، و دووپاتی کردەوە کە هەمیشە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز و داوا و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکەم، بەتایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

دڵخوازەكانتان