له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێ

سه‌نته‌رێكی فه‌له‌كناسیی جیهانیی له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌مڕۆ دووشه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسیی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ وڵاتی ئیماڕاته‌، رایگه‌یاند: بینینی مانگ له‌ رۆژی یه‌كشه‌م رێكه‌وتی 10ی ئاداری داهاتوو له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌سته‌م ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زان له‌م ئێواره‌یه‌دا به‌ چاوی ئاسایی و ته‌نانه‌ت به‌ ته‌لیسكۆبیش زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌م ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ رۆژی دواتر واته‌ رۆژی 11ی مانگ، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی به‌ چاوی ئاساییش ده‌توانرێ مانگ ببینرێ.

بۆیه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ پێبشینی كرد به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتانی ئیسلامی رۆژی دووشه‌م رێكه‌وتی 12/3/2024 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاری بكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر فه‌له‌كناسه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ پێشبینی ده‌كرێ بۆ ئه‌مساڵ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بكه‌وێته‌ رۆژی 11ی مانگی ئاداری داهاتوو، لای خۆشییه‌وه‌ دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق به‌ پشتبه‌ستن به‌ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبان، پشتڕاستی ئه‌م واده‌یه‌ی كردبووه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ رۆژی 11ی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.

دڵخوازەكانتان