ئەو پڕۆژانەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجەی پەسەند كردووە

لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 35 پرۆژەی وەبەرهێنان لەسەرجەم بوارەکاندا لە هەڵەبجە پەسەندکراون.

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە کەرتی وەبەرهێنان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، 35 پرۆژەی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە بە گوژمەی نزیکەی 125 ملیۆن دۆلار پەسەندکراون. 

شێوازی جێبەجێکردنی: ئەو پرۆژانەی کە بۆ هەڵەبجە پەسەندکراون، بەپێی سێکتەرەکان بەمشێوەیە دابەشکراون:

• 12 پرۆژەی بازرگانی 
• یەک پرۆژە لە بواری پیشەسازی
• یەک پرۆژە لە تەندروستی
• سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری 
• هەشت پرۆژەی کشتوکاڵی 
• شەش پرۆژەی گەشتیاری 
• یەک پرۆژە لە بواری گواستنەوە و گەیاندن
• دوو پرۆژە لە سێکتەری نیشتەجێبوون 
• یەک پرۆژە لە بواری وەرزشی

دڵخوازەكانتان